٢٧ کانوونی دووەم ٢٠١٧ - ١٦:٣٧
لە موسڵ دوو تەقینەوەی خۆکوژی روویاندا

دوو تەقینەوەی خۆکوژی لە بەری چەپی موسڵ روویاندا و بەهۆیانەوە دەیان کەس كوژران و بریندار بوون

دوو تەقینەوەی خۆکوژی لە بەری چەپی موسڵ روویاندا و بەهۆیانەوە دەیان کەس كوژران و بریندار بوون

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا: سەعید مەموزینی، بەرپرسی راگەیاندنی لقی موسڵی پارتی دیموکراتی کوردستان بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند "دوو تەقینەوە لە گەڕەکی رەشدییە و دارستانی موسڵ روویاندا، بەهۆیانەوە دەیان کەس بوونەتە قوربانی، زۆربەی قوربانییەكانیش خەڵکی سڤیلن"

وەك مەموزینی باسی كرد، تەقینەوە خۆکوژییەكان لەڕێگەی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراوەوە ئەنجامدراون، تاوەكو ئێستاش ژمارەی وردی كوژراو و بریندارەكان نازانرێ

رۆژی چوارشەممە 25-1-2017، هێزە عێراقییەکان بە پشتیوانی پیچشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانان، دوای سێ مانگ لە دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەیموسڵ توانییان لای چەپی موسڵ بەتەواوی کۆنترۆڵ بکەنەوە، ئێستاش ئامادەكاری بۆ كنترۆڵكردنەوەی بەری راست دەكەن

X
به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا